شاسوار عەبدولواحید داوای ڕاگرتنی پەیوەندی وڵاتان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / كوردستان / شاسوار عەبدولواحید


Jun 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوا لە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات لە ئەگەری بەڕێوەنەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆی، پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بوەستێنن.

شاسوار عەبدولواحید ڕۆژی یەک شەممە 19 ی حوزەیران لە پەیامێکدا داوای ڕاگرتنی پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی دیکەی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کرد ئەگەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە نەچێت.

ناوبراو هۆکاری داواکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەگەر هەڵبژاردنەکان بەڕێوە نەچێت، حکومەتی هەرێم لە ڕووی یاساییەوە شەرعییەتی نامێنێت، لە بەر ئەوەی کە حکومەت دەبێت لە ڕێگای دەنگدانەوە شەرعییەت لە خەڵکەوە وەربگرێت.

شاسوار عەبدولواحید سەبارەت بە پەرلەمانی کوردستانیش وتی کە ئەگەر پەرلەمان وادەی یاسایی تێپەڕببێت و هەڵبژاردن نەکرێت، ئەو کاتە پەرلەمانی کوردستانیش متمانە لە دەست دەدات./.