مەسرور بارزانی داوای پارە لە بەغدا دەکات

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Jun 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای لە حکومەتی ناوەندی عێراق و هاوپەیمانان کرد بۆ یارمەتیدانی زیاتری پەنابەران بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار هاوکاری هەرێم بکرێت.

ناوبراو لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە توندووتیژی و چەوساندنەوە لە عێراق و سوریا بووەتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ماڵەکانیان بە جێ بێڵن.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە کە زۆربەی ئەو کەسانەش لە هەرێمی کوردستانن و وەک پەناگە بۆ ئەوان دەمێنێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە کە بۆ یارمەتیدانی ئەو پەنابەرانە ساڵانە پێویست بەو بڕە پارەیە دەکات تا پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت./.