سعوودیە داوای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە تورکیا دەکات

(0) / / ئاسیا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Mar 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کردووە کە سعوودیە بە فەرمی داوای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی لەم وڵاتە کردووە.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کە بە فەرمی داواکاری سعوودیەمان بۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شەڕکەر پێگەیشتووە.

تورکیا لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆیی نمایش کردووە. فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بایراکدار لە نموونەی ئەو فڕۆکانەیە کە لە شەڕەکانی سوریا، لیبیا و قەرەباغ بەکار هێنراوە.

ئەمەش یەکەم جارە کە تورکیا داوای لەو شێوەیەی لە وڵاتی سعوودیە پێگەیشتووە.

پەیوەندییەکانی نێوان ئەنکەرە و ڕیاز لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بە هۆی دۆسیەی تیرۆری خاشقچییەوە ئاڵۆز بووە و تەنانەت سعوودیە هەڕەشەی سزادانی ئابوری تورکیا کرد./.