وتەبێژی سەدر: نە لە پەرلەمانی عێراق دەبین نە لە حکومەت

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Jun 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

لاپەڕەی فەیسبوکیی بڵاوکەرەوەی هەڵوێستەکانی موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە کە ڕەوتی سەدر وەک چۆن کە لە پەرلەماندا نییە، لە حکومەتی داهاتووشدا بەشداریی نابێت.

محەممەد ساڵح عێراقی کە وەک وتەبێژی موقتەدا سەدر ناوی دەبرێت، لە بەیاننامەیەکدا کە لە فەیسبووک بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە هەندێک لایەنی سیاسی دەیانەوێت بە پلانێک یەک یان چەند وەزیری کابینەی داهاتوو لە ڕەوتی سەدر بێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئامانج لەم کارەش بێدەنگکردنی لایەنگرانی سەدر و تۆمەتبارکردنی ئەوانە بە بەشداری لە حکومەتێکی گەندەڵ.

عێراقی سەبارەت بە کاردانەوەکانی وەها پلانێک هۆشداریی دا و وتی کە ڕەوتی سەدر نە لە پەرلەمان، نە لە حکومەت و نە لە هیچ شوێنێکی دیکە لە گەڵ ئەوان بەشداری ناکات.

ڕاشیگەیاند کە کاردانەوەی ڕەوتی سەدر لە بەرامبەر هەر هەوڵێکی لەم شێوەیە لە دەرەوەی چاوەڕوانییەکانەوە دەبێت./.