کازمی بۆ سەردانی تارانی کرد؟

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەندێک زانیاریی لە سەر سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرا کردووە، سەردانێک کە بە هۆی ئەوەی کە پاش سەردانەکەی ناوبراو بۆ سعوودیە بووە، هەندێک پرسیاری بە دوای خۆیدا هێناوە.

سەعید خەتیب زادە لە کۆتا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی وەک وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە یەکێک لە ڕەهەندەکانی سەردانەکەی کازمی بۆ تاران ئەو ڕۆڵەیە کە عێراق لە وتووێژەکانی نێوان ئێران و سعوودیە جێبەجێی دەکات.

ناوبراو وتی کە کازمی هەندێک خاڵی لە سعوودیەوە گەیاندووەتە ئێمە و ڕیاز ئامادەیی خۆیی بۆ دانوستانەکان لە ئاستی دیپلۆماسیدا دەربڕیوە و لە زووترین کاتدا ئەو دانوستانانە لە بەغدا کاتەکەی دیاری دەکرێت و پاشان سەردانی شاندەکانی هەر دوو لا بۆ باڵیۆزخانەکان دەکرێت./.