پارتی لە سەر پەیامەکەی سەدر و دژایەتی بەرهەم ساڵح چی دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / بەرهەم ساڵح


Jun 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە پاش پەیامەکەی سەدر هیچ ئەندامێکی پەرلەمان دەنگ بە بەرهەم ساڵح وەک کاندیدی سەرۆک کۆمار نادات.

شیروان دوبرانی وتی کە کاندیدی پارتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ڕێبەر ئەحمەدە و دانوستانەکان لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەکان لە سەر دەستنیشانکردنی کاندیدی هاوبەش بە ئاکام نەگەیشتووە.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە دوو حاڵەتی بەهێز هەیە، یان سەبارەت بە کاندیدی هاوبەش دەگەینە ڕێکەوتن، یان ئێمە و یەکێتی بە کاندیدی خۆمانەوە دەچینە دەنگدانی پەرلەمان تا ئەندامانی پەرلەمان قسەی خۆیان هەبێت./.