بەریتانیا: ڕێکەوتنێکی بەهێزترمان لە ئێران دەوێت
(0) /
ئەندامێکی پەرلەمانی بەریتانیا وتی کە لەندەن هەوڵی واژۆکردنی ڕێکەوتنێکی بەهێزتر و درێژخایەنتر لە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران دەدات.
ئەندرۆ موریسۆن کە پێشتر ڕاوێژیکاری وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بووە، وتی کە هەوڵەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکیی ئێران شکستی هێناوە.
ناوبراو وتی کە نابێت بە تەواوی هەوڵەکانمان ڕابگرین بەڵام بۆ زیندووکردنەوەشی پێویست بە هەر کار و هەنگاوێک ناکات.
موریسۆن وتی کە ئەوەی پێویستە، گەیشتنە بە ڕێکەوتنێکی بەهێزتر و درێژخایەنتر لە ڕێکەوتنی ناوەکیی ئێران. ڕۆژانە لە گرنگی ڕێکەوتنی ناوەکی کەم دەبێتەوە و پێشکەوتنەکانی ئێران زیاتر دەبێت و ناوەڕۆکی ئەو ڕێکەوتنە بێ مانا دەبێت./.
تێبينيێك بنێرە: