کۆبوونەوەی دیپلۆماتکارانی ئێران و سعوودیە لە بەغدا بەڕێوە دەچێت

(0) / / ئاسیا / ئێران سعوودیە


Jul 01, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان ئێران و سعوودیە لە ئاستی دیپلۆماتکاران و لە شاری بەغدا بەڕێوە دەچێت.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند کە 5 کۆبوونەوەی ڕابردووی نێوان ئێران و سعوودیە کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە ئاستی ئەمنی و هەواڵگری بووە بەڵام کۆبوونەوەی داهاتوو لە ئاستی دیپلۆماتکاران دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە کە هەر دوو وڵاتی ئێران و سعوودیە ڕێکەوتنی سەرەتاییان کردووە کە ئەو کۆبوونەوە لە بەغدا بێت.

پێشتر باس لەوە کراوە کە مستەفا کازمی لە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ تاران، پەیامێکی سعوودیەی سەبارەت بە دانوستانە دووقۆڵییەکان گەیاندووەتە ئێران./.