لە کۆبوونەوەکەی بارزانی و فراکسیۆنی پارتی باسی چی کرا؟

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی ڤیان دەخیل


Jul 02, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق چەند زانیارییەکی لە سەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەو فراکسیۆنە و سەرۆکی پارتی خستووەتە ڕوو.

ڤیان دەخیل ڕایگەیاندووە کە مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی لە سەر سوربوونی پارتی و هێشتنەوەی کاندیدەکەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماردا کردووەتەوە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاندووە کە دۆسیەی ئاوارەکان، ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر شەنگال و بارودۆخی ناوچە کێشە لە سەرەکان، گرنگترینی ئەو پرسانە بوون کە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کراون./.