عێراق دەروازە نافەرمییەکانی هەرێم دادەخات

(0) / / ئاسیا / هەرێمی کوردستان


Mar 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە سەرجەم دەروازە نافەرمییەکانی ئەم وڵاتە دادەخرێن، بڕیارەکە دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

تەحسین خەفاجی ڕایگەیاندووە کە بۆ ئەو مەبەستەش پلانێک بە هاوبەشی لە گەڵ وەزارەتەکان و دەزگا ئەمنییەکان داڕێژراوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە حەشدی شەعبیش لەم پلانەدا ئەرکی هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی دەروازە فەرمییەکان و داخستی نافەرمییەکان.

وتەبێژی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاندووە کە بە پێی دەستوور دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستانیش دادەخرێن./.