کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و قەیس خزعەلی لە بەغدا

(0) / / كوردستان / بافڵ تاڵەبانی قەیس خزعەلی


Jul 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە گەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغدا کۆبووە و هەر دوو لا سەبارەت بە چۆنیەتی خێراترکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق وتووێژ و بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.

لەو کۆبوونەوەدا کە لە نووسینگەی خزعەلی بەڕێوەچوو، ڕێگاکانی خێراکردنی پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکان تاوتوێ کرا.

هەر دوو لا گرنگترین دۆسیە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەکانی ڕۆژی عێراقیشیان تاوتوێ کرد./.