تۆمەتباری ڕوداوی تەقەكردنەكەی شەوی ڕابردوی سلێمانی دەستگیركرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە سلێمانی ئاسایش مەلیک مەحمود


Sep 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی تۆمەتباری ڕوداوی تەقەكردنەكەی شەوی ڕابردوی شەقامی مەلیك مەحمود-ی شاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت كە بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە"دوای ئەوەی شەوی ڕابردو 19_9_2024 لە شەقامی مەلیک مەحمود لەشاری سلێمانی دەمەقاڵێ و ئاڵۆزی لەنێوان سەرنشینانی دوو ئۆتۆمبێل دروست دەبێت، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەچەکی جۆری دەمانچە دوو هاوڵاتی بریندار دەکات و بەداخەوە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی یەکێکیان و تۆمەتبار بەخێرایی شوێنی ڕوداوەکە بەجێدەهێڵێت و هەڵدێت. دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەو بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەماوەی کەمتر لە 5 کاتژمێر تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکراو  ڕوبەڕوی یاسا کرایەوە."