لە کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەی ماڵی مام جەلال لە بەغدا چی گوزەرا؟

(0) / / ئاسیا / بافڵ تاڵەبانی مستەفا کازمی بەرهەم ساڵح


Jul 07, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغدا پێشوازیی لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.

بافڵ تاڵەبانی لە ماڵی مام جەلال لە بەغدا پێشوازیی لە هەر یەک لە بەرهەم ساڵح و مستەفا کازمی کرد و لە کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەکانی عێراق تاوتوێ کرد.

تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە سەر بەردەوامی سیاسەتی حەکیمانەی مام جەلال کردەوە و وتی کە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران دەتوانن ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان لە جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق هەبێت.

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هیوای خواست کە سەرجەم لایەنەکان وتووێژ و لێک تێگەیشتن بکەنە بنەمای سیاسی خۆیان بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکی ڕوون بۆ گەلی عێراق./.