لە عێراق هەوڵی قەدەغەکردنی هاوڕەگەزخوازی دەدرێت

(0) / / ئاسیا / پەرلەمانی عێراق


Jul 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە جوڵەیەکی پەرلەمانی هەیە بۆ دەرکردنی یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی هاوڕەگەزبازی.

عارف حەمامی ڕایگەیاندووە کە ڕێکەوتن کراوە لە سەر کۆکردنەوەی واژۆ تاوەکوو دانیشتنی پەرلەمان بکرێت بۆ دەرکردنی یاسایەک لە دژی هاوڕەگەزخوازی.

ناوبراو ڕایگەیاند کە دەرکردنی وەها یاسایەک بنچینە یاساییەکان توندتر و پتەوتر دەکات بۆ ڕێگریکردن لە هاوڕەگەزخوازی و لادانە پەیوەندیدارەکانی دیکە.

پێشتریش سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای دیاریکردنی ڕۆژێکی کردبوو بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هاوڕەگەزخوازی لە عێراق./.