کازمی لە کۆبوونەوەی لوتکەی سعوودیە بەشداری دەکات
(0) /
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەی لوتکەی سعوودیە بەشداری دەکات.
ئەو کۆبوونەوەش بە بەشداری جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا، سەرۆکی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس و سەرۆکی هەر یەک لە وڵاتانی عێراق، میسر و ئەردەن بەڕێوە دەچێت.
لە ڕاگەێندراوێکی نووسینگەی مستەفا کازمیدا هاتووە کە بەشداریی ناوبراو لە کۆبوونەوەکەی سعوودیە لە سەر بانگهێشتی شای ئەو وڵاتە و بە ئامانجی دوورخستنەوەی عێراق لە جەمسەربەندییەکانی ناوچەکە دەبێت.
ڕاگەێندراوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە تەوەری سەرەکیی ئەو کۆبوونەوە، پرسی وزە، ئاسایشی خۆراک و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەبێت. ئەمەش لە کاتێکدایە باس لەوە دەکرێت ئەو کۆبوونەوە بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەش لە گەڵ ئیسرائیل و دژ بە ئێران و بەرەی خۆڕاگرییە لە ناوچەکە./.
تێبينيێك بنێرە: