ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم باس لە تۆڵەکردنەوەیەک دەکات

(0) / / كوردستان / ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان


Jul 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و باس لەوە دەکات کە تۆڵەیەکی لە تیرۆریستان کردووەتەوە.

شەوی پێنج شەممە 2 ی کانوونی یەکەمی 2021 تیرۆریستانی داعش هێرشیانکردە سەر گوندی خدریجەی سەر بە قەزای مەخمور و لەو هێرشەدا 10 پێشمەرگە و سێ برای نیشتەجێی ئەو گوندە شەهید بوون.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەو تیرۆریستانە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق خۆیان حەشار دابوو بەڵام بە هەماهەنگی لە گەڵ هێزە عێراقییەکان توانییان شوێنەکانیان دەستنیشان بکەن و بکرێنە ئامانج و بکوژرێن./.