کازمی چۆن باسی لوتکەی سعوودیەی کردووە؟

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Jul 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە کە ئەم وڵاتە هیچ کات نابێتە سەکۆی هەڕەشە و دوژمنایەتی لە دژی وڵاتانی دراوسێ.

 مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە هەوڵێک بۆ ڕێگری لە گەڕانەوەی ڕۆڵ و پێگەی ناوچەیی ئەم وڵاتە لە ئارادایە.

ناوبراو پێش سەردانیکردنی سعوودیە وتی کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە ئاسۆی بەردەم هاوکارییەکانی وزە و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا تاوتوێ دەکرێت.

کازمی وتی کە عێراق هیچ کات ئەمڕۆ یان سبەی ناچێتە هیچ بەرە یان هاوپەیمانییەکی سەربازی و نابێتە سەکۆی هەڕەشە لە سەر وڵاتانی دراوسێ.

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە سیاسەتی بەغدا سفرکردنی کێشەکان و هاوسەنگکردنی پەیوەندییەکانە و درووشمی ئێمە " یەکەم عێراق " بووە و بە پێی ئەم درووشمەش درێژە بە خزمەتگوزاریی گەلی عێراق دەدەین.

مستەفا کازمی وتی کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە هیچ کات پرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی تاوتوێ ناکرێت./.