کازمی لە سعوودیە چ پێشنیارێک ئاراستەی بایدن دەکات؟

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Jul 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە پێشنیاری دامەزراندنی بانکێکی گەشەپێدانی هاوبەش لە نێوان وڵاتانی بەشدار دەخاتەڕوو.

مستەفا کازمی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە عێراق لە ئێستادا پێگەیەکی گرنگی لە سیاسەتی نێودەوڵەتی هەیە و بە کاراکتەرێکی کاریگەر لە نێو وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە دامەزراندنی بانکی گەشەپێدانی هاوبەش ئاراستەی وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەی لوتکەی جەدە دەکرێت و دەتوانێت دەرفەتی کاری زۆریش بۆ گەنجانی عێراق بڕەخسێنێت./.