خزعەلی سێ پێشنیار بەر لە پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراق دەخاتە ڕوو

(0) / / ئاسیا / قەیس خزعەلی


Mar 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بەر لە پەسەندکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 لە پەرلەمانی عێراق سێ پێشنیاری خستووەتەڕوو.

قەیس خزعەلی لە تویتێکدا پێشنیاری کردووە کە بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد و لە بودجەدا جێگیر بکرێت.

دووەم پێشنیاری ناوبراو یەوەیە کە نرخی دانەوێڵە بۆ پاڵپشتیکردن لە جوتیاران بەرز بکرێتەوە.

لە پێشنیاری سێهەمدا خزعەلی داوایکردووە کە نرخی دۆلار دابەزێت لە بەر ئەوەی کە بووەتە بارگرانییەکی زۆر بۆ هاووڵاتیان./.