قوباد تاڵەبانی داوای پشتگیری قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفال لە عەمار حەکیم دەکات

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی


Mar 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق کۆبووە. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی تەیمور تاقانە بەجێماوی ئەنفال و لە سەر پرسی چۆنیەتی قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفال لە لایەن حکومەتی بەغداوە بووە.

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەید عەمار حەکیم داوایکرد کە ڕەوتی حیکمە پشتگیری قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفال و کیمیابارانکراوانی هەرێمی کوردستان بکات.

لای خۆیەوە سەید عەمار حەکیم وتی کە دەبێت گرنگی زیاتر بە دۆسیەی ئەنفال بدرێت تا نەوەکانی ئێستا و داهاتووی عێراق ئاگاداری ئەو تاوانە گەورەیە بن کە ڕژێمی بەعس بەرامبەر بەکورد کردوویەتی./.