مەزڵوم کۆبانی کوژرانی جێگرەکەیی لە لایەن تورکیاوە ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / مەزڵوم کۆبانی


Jul 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕایگەیاند کە جێگرەکەی بە ناوی سەلوە یوسف بە هۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە کوژراوە.

مەزڵوم کۆبانی ئەمڕۆ یەک شەممە 24 ی تەمموزی 2022 ڕایگەیاند کە سەلوە یوسف ناسراو بە ژیان عەفرین لە لایەن تورکیاوە کوژراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ژیان عەفرین فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی هەسەدە بووە و لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژ بە داعشی کردووە.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە ئەو کارە دوژمنکارانەی تورکیا ڕابگرن.

مەزڵوم کۆبانی وتی کە تۆڵەی گیانی شەهیدەکانمان دەکەینەوە./.