ئاژانسێکی ڕووسیا هۆکاری ڕاستەقینەی سەردانەکەی مەسرور بارزانیی بۆ بەغدا ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Jul 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئاژانسێکی هەواڵی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە مەسرور بارزانی لە سەر داوای تورکیا سەردانی بەغدای کردووە.

ئاژانسی سپۆتنیک لە سەر زاری سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی ڕایگەیاندووە کە ئەنکەرە داوای لە مەسرور بارزانی کردووە سەردانی بەغدا بکات و هەڵوێستی حکومەتی عێراق سەبارەت بە هێرشەکەی زاخۆ هێور بکاتەوە.

ئەو سەرچاوە بە سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە کە زانیاری تەواو لە سەر داواکارییەکەی تورکیا لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدا کە مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندیی عێراق سەردانی بەغدای کردووە./.