محەممەد شیاع سودانی بووە کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق
(0) /
چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکانی عێراق بە فەرمی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەی دیاری کرد.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان ڕایگەیاند کە محەممەد شیاع سودانی وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکراوە.
چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕایگەیاندووە کە دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران بە کۆدەنگی لایەنەکانی ئەم چوارچێوەیە بووە.
محەممەد شیاع سودانی ساڵی 1970 لەدایکبووە و پێشتر لە حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی وەزیری کار و وەزیری پیشەسازی و هەروەها لە حکومەتەکەی نوری مالیکیش وەزیری مافی مرۆڤ بووە.
سودانی هەروەها پارێزگاری میسانیش بووە./.
تێبينيێك بنێرە: