یەکێتی پاڵپشتی خۆیی بۆ کاندیدکردنی شیاع سودانی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / محەممەد شیاع سودانی


Jul 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستخۆشی لە بڕیارەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان دەکات بۆ کاندیدیکردنی محەممەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا هیوای خواستووە کە کاندیدکردنی محەممەد شیاع سودانی ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ خێراتر بکات.

لەو پەیامەدا هاتووە کە یەکێتی وێڕای پاڵپشتی لە بڕیارەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، جەخت لە سەر پتەوکردنی هاوئاهەنگی و بەردەوامی پەیوەندییە نیشتمانییەکان دەکاتەوە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی و پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی خزمەتگوزار کە ببێتە مایەی سەقامگیری و بەهێزکردنی بنەماکانی حکومەتداری، خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و پاراستنی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکانی گەلی کورد و عێراق و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی لە نێوان هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان./.