تورکیا داوای چی لە عێراق کردووە؟
(0) /
وەزارەتی بەرگری تورکیا داوای لە عێراق کردووە کە لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت هێرشیان کردووەتە سەر کۆنسووڵخانەی ئەم وڵاتە لە موسڵ.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری تورکیادا هاتووە کە " چاوەڕوانی ئەوە دەکەین دەسەڵاتدارانی عێراق بەپەلە لێپرسینەوە لەو کەسانە بکەن کە بەرپرسن لە هێرشکردنە سەر کۆنسووڵخانەی تورکیا لە موسڵ ".
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە نەینەوا ڕایگەیاند کە ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە 26 ی تەمموزی 2022، هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر ئەو ناوچەی کە کۆنسووڵخانەی تورکیای تێدایە لە شاری موسڵ./.
تێبينيێك بنێرە: