حەکیم بە سێ ڕێگا داوای چارەسەرکردنی بنبەستی سیاسی عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / سەید عەمار حەکیم


Jul 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق بۆ چارەسەرکردنی بنبەستی سیاسی ئەم وڵاتە بە تایبەت هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار سێ چارەسەری خستەڕوو.

سەید عەمار حەکیم لە میانەی وتارێکی لە بەردەم لایەنگرانی ڕەوتی حیکمە وتی کە یەکەم پێشنیار ئەوەیە میکانیزمێکی ڕوون و گشتی لە بەردەم گەل بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بخرێتەڕوو و لە پشت پەردەی کۆبوونەوە داخراوەکانەوە نەهێڵرێتەوە.

حەکیم وتی کە کورد یان لە سەر کاندیدێک بگەنە ڕێکەوتن یان بە دوو کاندید بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا بکەن و هەڵبژاردنیش بۆ پەرلەمان بە جێ بهێڵن.

سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پێشنیاری دووەمی خستەڕوو و وتی کە بە جیدی کار بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان بکرێت تا عێراق لە قەیرانی سیاسی ڕزگار بکات.

ناوبراو وتی کە پێشنیاری سێهەم ئەوەیە ڕێکەوتن لە سەر ئەولەویاتە سیاسییەکان بکرێت./.