بافڵ تاڵەبانی لە گەڵ سەید عەمار حەکیم کۆبووە
(0) /
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ عەمار حه‌كیم رایگه‌یاند، دەبێت ھەموو لایەک رێگری لەوە بکەن وڵات ببێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێ دەرەکییەکان.
به پێی راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7ی شوباتی 2024، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت به عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە.
باس له‌وه‌شكراوه، لە درێژەی دیدارەکەدا چارەسەرکردنی دەستووریانەی کێشەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ناوەند جەختیلێکرایەوە، بەشێوەیەک ھەموو ھەوڵەکان لە پێناو گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەرێنی، پاراستنی مافی مووچەخۆران بێت و ژیانی خەڵک نەکرێتە قوربانیی ناکۆکی و ململانێ سیاسییەکان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێکیتری دیدارەکە بوو و لەوبارەیەوە بافڵ تاڵه‌بانی رایگەیاند، ناوچەکە بە دۆخێکی ناھەمواردا تێدەپەڕێت، پێویستە ھەمووان ھەنگاوی سیاسیی دروست بنێن و بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه، دەبێت ھەموو لایەک رێگری لەوە بکەن وڵات ببێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێ دەرەکییەکان، ئەمەش ئەو ئامانجە باڵایەیە کە ئێمە ھەوڵی بۆ دەدەین.
تێبينيێك بنێرە: