شاندێکی دیکەی هەرێم بۆ پرسی مووچە سەردانی بەغداد دەکاتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مووچە بەغدا هەولێر


Nov 12, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرچاوەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بۆ لیستی مووچەی مانگی 10بیانوو دەگرن و نیازی ئەوەیان هەیە پارە بەتەواوی نەنێرن و لێبڕین لە لیستەکاندا بکەن.

سەرچاوەکە وتیشی: “بڕیاره شاندێکی دیکەی دارایی هەرێم بچنەوە بەغدا و ئەو داواکارییانەی بەغدا جێ بەجێ بکەن”.

سەرچاوەکە بۆ “تۆڕی میدیایی ڕوانگە” ئاماژەی بەوەشکرد، “دڵنیابن مووچەکە نافەوتێت و حکومەتی ھەرێم وەڵامی سەرجەم داواکارییەکانی داوەتەوە و کێشە و بیانووەکانی بەغدادی وەک خۆی جێبەجێکردووە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە سبەینێ چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و تەوەریکی گفتوگۆکانی پرسی مووچە دەبێت.