حەکیم: مەرجی سەقامگیری ناوچەکە و جیهان، سەقامگیری عێراقە

(0) / / ئاسیا / عێراق سەید عەمار حەکیم


Oct 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق وتی کە مەرجی سەقامگیری ناوچەکە و جیهان، سەقامگیری عێراقە و ئەمەش بە پێی ڕووداو و ئەزموونەکانی ڕابردوو سەلمێندراوە.
سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لە چاوپێکەوتنی ئەلینا ڕومانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، وتی: ڕەوتی حیکمە پاڵپشتی لە حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی دەکات، لە بەر ئەوەی کە پاڵپشتی لەم حکومەتە سەقامگیری عێراق زیاتر دەکات و لە پێناو بەرژەوەندییەکانی عێراقە لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان.
ناوبراو جەختی لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کردەوە و وتی کە ئەنجومەنی پارێزگاکان پەیوەندییان بە خزمەتگوزارییەکانی خەڵکەوە هەیە و بەم بۆنەوە دەبێت بە شێوازی شەفاف و لە وادەی خۆیدا بەڕێوە بچێت.