حەکیم لە دژی هێرشەکەی ئەمریکا هاتە دەنگ

(0) / / ئاسیا / ئەمریکا سەید عەمار حەکیم عێراق حەشدی شەعبی


Nov 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
بۆردومانکردنی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریکاوە کاردانەوەی کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراقی لێکەوتەوە، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە بە توندی ئەو هێرشەی ئیدانە کردووە.
سەید عەمار حەکیم ڕایگەیاند کە ئەرکی وڵاتانە ڕێز لە سەروەری عێراق بگرن و دەبێت ناوەندە دیپلۆماسی و ئەمنییەکانیش پارێزراو بن تا ڕەوشی سەقامگیری عێراق بەرەو ئاڵۆزبوون نەبرێت.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە داوای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە کە کێشە و قەیرانەکان بە وتووێژ چارەسەر بکەن.
گرووپەکانی خۆڕاگریی عێراق هەڕەشەی ئەوەیان لە ئەمریکا کردووە کە وەڵامی هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی حەشدی شەعبی دەدەنەوە.