یۆنامی: لەم دۆخەی عێراق نیگەرانین
(0) /
نوێنەرایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاندووە کە بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی ئێستای ئەم وڵاتە دەکات.
نووسینگەی نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ئاڵۆزییەکانی بەغدای پایتەخت بووەتە جێی نیگەرانی.
یۆنامی داوای پاراستنی ئارامی و سەقامگیری عێراقی کردووە و ڕایگەیاندووە کە لایەنە سیاسییەکان پێویستە بۆ دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق، سەقامگیری سیاسی بگەڕێننەوە./.
تێبينيێك بنێرە: