نێچیرڤان بارزانی: هێشتا 325 هەزار ئێزدی ئاوارەن
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هێشتا 325 هەزار ئێزدی لە کەمپەکانی ئاوارەکاندان و سەد هەزار کەسیش لەوان بۆ وڵاتانی دەرەوە کۆچیان کردووە.
نێچیرڤان بارزانی وتی کە هێشتا 325 هەزار کوردی ئێزدی لە کەمپەکانی ئاوارەکاندان و سەد هەزار کەس لەوانیش بە هۆی هێرشەکانی داعش بۆ سەر شەنگال چوونەتە وڵاتانی دەرەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە تا ئێستا 3 هەزار و 554 کوردی ئێزدی لە ژێر دەستی داعش ئازاد کراون و هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی کەسانی دیکەش بەردەوامە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد کە یارمەتیدەری ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بن و ئەمەشی بە ئەرکێکی ئەخلاقی و یاسایی بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناو برد./.
تێبينيێك بنێرە: