سەرچاوەیەکی عێراقی: سەدر و عامری کۆدەبنەوە

(0) / / ئاسیا / هادی عامری موقتەدا سەدر


Aug 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ئامانجی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئەم وڵاتە لە گەڵ سەرۆکی ڕەوتی سەدر کۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان بە پێگەی بغداد الیوم ی ڕاگەیاندووە کە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە گەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر کۆدەبێتەوە.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە وتووێژی عامری و سەدر لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو دەبێت.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵەش، هادی عامری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە " پێشتریش جەختم لەوە کردووەتەوە کە چارەسەری قەیرانی ئێستا تەنیا هێورکردنەوەی دۆخەکە، دان بە خۆداگرتن و کۆبوونەوە لە سەر مێزی دانوستانە "./.