سەدر کۆتا بڕیاریدا

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Aug 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاش داواکاری لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە مەبەستی وتووێژی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسی ئەم وڵاتە، سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتووێژی بە بێ سوود ناو برد و داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر شەوی چوارشەممە 3 ی ئابی 2022 وتارێکی پێشکەش کرد.

ناوبراو سەرەتا بەرانبەر بە لایەنگرانی وتی: فریوتان نەدەن کە ئەم شۆڕشە شەڕی دەسەڵاتە، من بڕیارم نەداوە کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەم یان مە، سکاڵای نەیاران بوو کە ڕێگریی لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی کرد.

سەدر وتی: وتووێژ لە گەڵ ئەوان سوودی نییە، چاکسازی تێچووی دەوێت، من بۆ ئەمە ئامادەم، شۆڕش بە سەدرییەکان دەستیپێکرد و ئەوان بەشێکن لە خەڵک.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی: ئەم شۆڕشە دژی گەندەڵەکانی ناو ڕەوتی سەدریشە، ڕازی بە ڕژانی خوێن نەبووم و نابم، زۆرینەی خەڵک لە تاقمی دەسەڵاتدار ناڕازین، لە بوونی من بۆ کۆتایی هێنان بە گەندەڵی کەڵک وەربگرن.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە بەشێکی دیکە لە وتارەکەی داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەی لە عێراق کرد و هەروەها داوای لە لایەنگرانی کرد تا مسۆگەربوونی ئامانجەکانیان درێژە بە خۆپێشاندان و مانگرتنەکان بدەن./.