عێراق هەڵوێستی خۆیی لە سەر ڕووداوەکانی غەززە ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / ئەحمەد سەحاف غەززە


Aug 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی ڕژێمی کاتیی زایۆنیستی بۆ غەززە، جەختیکردەوە کە توندووتیژیی زایۆنیستەکان تەنیا ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات.

 ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە 6 ی ئابی 2022 ئیدانەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ غەززە کرد.

ناوبراو وتی کە حکومەتی عێراق بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە و کوژران و برینداربوونی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە دەکات.

سەحاف وتی کە زمانی توندووتیژی کە ڕژێمی زایۆنیستی پەیرەوی دەکات، پیشاندەری ئاڵۆزی زیاترە و کەشەکە زیاتر ئاڵۆز و ناسەقامگیر دەکات، ئەوەش قەیرانەکە قووڵتر دەکات و ناگاتە هیچ چارەسەرێک./.