وەزیری بەرگری عێراق: هێزە چەکدارەکان ناچنە هیچ بەرەیەکی سیاسییەوە
(0) /
وەزیری بەرگری عێراق لە کۆبوونەوەی لە گەڵ فەرماندە باڵا سەربازییەکانی ئەم وڵاتە جەختی لە سەر بێلایەنی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بە تایبەت لەم دۆخە سیاسییەی عێراقدا کردەوە.
جومعە عناد سەعدون لەو کۆبوونەوەدا بە ئاماژە بە دۆخی هەستیاری عێراق و بنبەستی سیاسی لەم وڵاتە، داوای ئەوەیکرد کە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان خۆیان لە هەر لایەنگرییەک لە لایەنە سیاسییەکان و کێشە و ململانێکانی نێوانیان بە دوور بگرن.
وەزیری بەرگری عێراق وتی کە ئەرکی پیرۆزی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بەرگرییە لە نیشتمان، لە سەرجەم بەشەکانی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، پاراستنی سنورەکان و هەروەها لە ڕووی ئاسایشی ناوخۆییەوە.
وتیشی کە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بۆ ڕێگری لە هەر پیلانگێڕییەک تەنیا بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن و لایەنگری لە هیچ لایەنێکی سیاسی ناکەن./.
تێبينيێك بنێرە: