مالیکی بۆ سەدر: شەقام تەنیا هی تۆ نییە

(0) / / ئاسیا / نوری مالیکی موقتەدا سەدر


Aug 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە خۆپێشاندانەکانی هەینی لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەغدا ئەوەی سەلماند کە شەقام بە تەنیا هی کەسێک نییە بە ئارەزووی خۆی بیجوڵێنێت.

نوری مالیکی لە سەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی لایەنگرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە بەشداری گەورەی خەڵک لە گەڵ هەڵوێستەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پەیامێکی ڕوونی نارد کە جەماوەری عێراق بە هەموو ئاراستەکانیانەوە دەیانەوێت بەرگری لە شەرعیەتی دەوڵەت و پاراستنی دامەزراوە دەستووری و یاسادانان و دادوەرییەکان بکەن.

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە خۆپێشاندانەکان بە ڕوونی ئەوەیان خستەڕوو کە شەقامەکە ناتوانرێت لە لایەنێکەوە بە سەر لایەنێکی دیکەدا کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەڵکوو گۆڕەپانێکە بۆ بەشداری و وەڵامدانەوەی هەموو شتێک کە دەستووری و ڕەوایە./.