هاوئاهەنگی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە چ ئەنجامێکی هەبووە؟

(0) / / كوردستان / سوپای عێراق پێشمەرگە


Aug 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاوئاهەنگی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ئەنجامی ئەرێنی بە تایبەت دەستبەسەرکردنی 17 گەورە تیرۆریستی بە دواوە بووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند کە لە کاتی دەستپێکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگی ئەمنی لە نێوان بەغدا و هەولێر، 17 گەورە تیرۆریست دەستبەسەر کراون.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند کە هاوئاهەنگی ئەمنی لە نێوان بەغدا و هەولێر بە هۆی هەبوونی ژووری عەلەمیاتی هاوبەش لە خانەقین و لە ڕێگای ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی هەندێک ناوچە لە دیالە و سلێمانی، ئەنجامی ئەرێنیی لە چەند مانگی ڕابردوو هەوبووە.

ڕاشیگەیاند کە بەو هۆیەوە 17 تیرۆریست دەستبەسەر کراون کە 4 لەوان پلەی فەرماندەیی باڵایان هەبووە و بەدەر لەمەش 6 هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر پێگەکانی داعش بە تایبەت پەناگە و شوێنی خۆحەشاردانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی نێوان دیالە و سلێمانی./.