ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی سکاڵای لە سەر مستەفا کازمی تۆمار کرد

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی


Aug 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

بە تۆمەتی هاوکاری لە هێرشەکەی سەر پەرلەمان، ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی سکاڵای لە سەر سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە تۆمار کرد.

زوهەیر قاسم حەسەن ڕۆژنامەنووسی عێراقی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی لایەنگرانی سەدر لە هێرشی سەر پەرلەمان، سکاڵای لە سەر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە تۆمار کرد.

لەو سکاڵایەدا ئاماژە بە پەیامەکانی مستەفا کازمی دراوە و بە هەنگاوێکی مەترسیدار لە دژی پرۆسەی سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتی ناو براوە./.