ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆ سەدر: دەسەڵاتی هەڵوەشانەوەی پەرلەمانمان نییە

(0) / / ئاسیا / موقتەدا سەدر


Aug 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا وەڵامی داواکارییەکەی سەرۆکی ڕەوتی سەدری دایەوە و ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی پێویستی بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان نییە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەک شەممە 14 ی ئابی 2022 بە سەرۆکایەتی فایەق زەیدان داواکەی موقتەدا سەدر بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان لە لایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە تاوتوێ کرا.

بەیاننامەکە دەڵێت کە ئەنجومەنی دادوەری لە گەڵ موقتەدا سەدر سەبارەت بە دۆخی سیاسی وڵات و پێشێلکردنی دەستوور بە تایبەت لە سەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و پێکهێنانی حکومەت یەک بۆچوونی هەیە و پێشتریش پێشنیاری هەموارکردنی مادەکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی داوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاندووە کە سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان لە لایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە، پێویستە بوترێت کە ئەم پرسە لە مانگی ئاداری 2022 و پێش دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەرانی ڕەوتی سەدر لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری تاوتوێ کرابوو و وەڵامی ئەنجومەنەکە ئەوە بوو کە دەسەڵاتی پێویستی بۆ هەڵوەشانەوەی پەرلەمان نییە و بە پێی دەستوور، ئەم ئەنجومەنە مافی دەستێوەردانی لە کاروباری دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکار نییە./.