سەدر پاشەکشەی پێکرا

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Aug 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە بڕیاری بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانە ملیۆنییەکەی ڕۆژی شەممەی داهاتوو پاشگەز بووەتەوە.

سەید موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە خۆپێشاندانەکەی ڕۆژی شەممە بۆ کاتێکی نادیار دوادەکەوێت.

ناوبراو ڕۆژی سێ شەممە 16 ی ئابی 2022 ڕایگەیاند کە درێژە بە شۆڕشی چاکسازی و دژە گەندەڵی دەدات.

سەدر وتی کە مەرجم لە سەر ئاشتی ناوخۆیی بەستووە و خوێنی گەلی عێراق لە هەر شتێکی دیکە گرانبەهاترە.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد کە لە پێناو کۆتایی هێنان بە گەندەڵی، پێداگری لە سەر داواکارییەکانیان بکەن.

سەید موقتەدا سەدر وتی کە لە پێناو خۆشەویستی گەلی عێراق و پیرۆزییەکان، خۆپێشاندانەکەی شەممە بۆ کاتێکی نادیار دوا دەخەم./.