ئەردۆغان: جیهان لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە ڕێز لە تورکیا دەگرێت
(0) /
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە وڵاتەکەمان گەیشتووەتە ئاستێکی سیاسی، دیپلۆماسی و سەربازی کە جیهان ڕێزی لێدەگرێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی کە ئێمە بە هەموو هێزێکەوە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان دەکەین.
ناوبراو وتی کە من بۆ پاراستنی ئاشتی جیهانی سەردانی ڕووسیا و ئۆکرانیام کرد و ئەوەم سەلماند کە تورکیا لە ڕێگای ئاشتییە نەک شەڕ.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە پێی ڕاپرسییەکان، خەڵکی تورکیا بە هۆی دابەزینی کوالیتی و ستانداردەکانی ژیان هەست بە نیگەرانی دەکەن و تووشی کێشە و گرفتی ئابورین، دامەزراوەی گالۆپی ئەمریکی ڕایگەیاندووە کە ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی تورکیا کە لە ڕێژەی هەڵئاوسانی بەرز و دۆخی ئابوری وڵاتەکەیانەوە تووشی دۆخێکی نالەبار بوون، گەیشتووەتە لە سەدا 39 ی دانیشتووانی ئەم وڵاتە./.
تێبينيێك بنێرە: