برسێتی هەڕەشە لە گیانی 22 ملیۆن ئەفریقی دەکات

(0) / / ئەفریقیا / ئەفریقا


Aug 20, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرنامەی جیهانیی خۆراک هۆشداریی داوە کە برسێتی هەڕەشە لە گیانی 22 ملیۆن مرۆڤ لە کیشوەری ئەفریقا دەکات.

بەرنامەی جیهانیی خۆراک سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە بڕیار دراوە ڕێژەی هاوکارییەکان بۆ کیشوەری ئەفریقا بە پێی زیاتربوونی ڕێژەی برسێتی بە هۆی وشکەساڵییەکانەوە بەردەوام بەرز ببێتەوە.

لە ڕاگەێندراوێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 9 ملیۆن کەسی دیکە لە چەندین وڵاتی وەک ئەسیوپیا، کنیا و سۆمالیا تووشی کێشەی نەبوونی خۆراک بوونەتەوە و ئەمەش وایکردووە کە بە گشتی 22 ملیۆن کەس هەڕەشەی برسێتییان لە سەر بێت.

دەیڤید بیسلی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرنامەی جیهانیی خۆراک پاش سەردانەکەی پێنج شەممەی ڕابردووی بۆ وڵاتی سۆمالیا وتی کە زیاتر لە 7 ملیۆن کەس (نزیک لە نیوەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە) تووشی کێشەی خۆراکن و 213 هەزار کەسیش لە ئێستادا ڕوبەڕوی هەلومەرجی قاتوقوڕی بوونەتەوە./.