حەنان فەتلاوی داوایەک لە سەدر دەکات

(0) / / ئاسیا / حەنان فەتلاوی موقتەدا سەدر


Aug 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان ڕایگەیاند کە ئەگەر سەرۆکی ڕەوتی سەدر دەستەبەری پاراستنی گیانی بکات ئامادەیە بەشداری لە دیبەیتێکی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەودا بکات.

حەنان فەتلاوی سەرۆکی بزوتنەوەی ئیرادە و لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شێعەکان ڕایگەیاند کە بە شێوازی مەرجدار ئامادەیە بەشداری لەو دیبەیت و وتووێژە ڕاستەوخۆیە بکات کە موقتەدا سەدر داوای کردووە.

ناوبراو وتی کە وەک یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئامادەم ئەو داوایەی سەدر قبووڵ بکەم، بە مەرجێک کە سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە پاش تەواوبوونی دیبەیت و وتووێژەکە پاراستنی گیانم دەستەبەر بکات./.