بارزانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆدەکاتەوە

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Aug 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە پارتی بەردەوام لە گەڵ ئەوەدا بووە هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا بکرێت.

زانا مەلا خالید ڕایگەیاند کە لە ساڵی پارەوە ژمارەیەک کۆبوونەوە بە سەرپەرشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کراوە و لایەنە سیاسییەکان بۆچوونی خۆیان لە سەر پرسی هەڵبژاردن دەربڕیوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند کە داوای سەردانەکەی جنین پلاسخارت بۆ لای مەسعود بارزانی و لە پێناو دۆزینەوەی دەرەچەیەک سەبارەت بە یاسای نوێی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، بە دەستپێشخەری بارزانی لایەنەکان کۆدەبنەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە پێشنیارێک لە سەر یاسای هەڵبژاردن خراوەتەڕوو کە بریتییە لە سیستەمی تێکەڵ لە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان کە دەکرێت لایەنە سیاسییەکان بۆ دەربازبوون لەم دۆخە کەڵکی لێ وەربگرن./.