نێچیرڤان بارزانی چارەسەری قەیرانی ئێستای عێراقی بە ئەمریکا ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / نێچیرڤان بارزانی


Aug 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە کە قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق تەنیا لە ڕێگای وتووێژ و لێک تێگەیشتن لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەر دەبێت.

نێچیرڤان بارزانی لە میانەی چاوپێکەوتنی ئیرڤن هیکس جونیۆر سەرکۆنسووڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر جەختیکردەوە کە چارەسەری کێشەکانی عێراق تەنیا بە زمانی وتووێژ و لێک تێگەیشتن دەکرێت.

لەو چاوپێکەوتنەدا هەلومەرجی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان، گرنگی یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بوونی دەرفەتی نوێی هاوکاری لە نێوان ئەمریکا، عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بواری کەرتی تایبەت، شەڕی دژ بە تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش، پەرەپێدانی دیمۆکراسی، لایەنگری لە مافی مرۆڤ، ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان و دۆخی ناوچەکە بە گشتی تاوتوێ کرا./.