باسم خەشان: سەدرییەکان لە وەزارەتی تەندرووستی عێراق گەندەڵییەکی زۆریان کردووە

(0) / / ئاسیا / باسم خەشان ڕەوتی سەدر


Aug 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق وتی کە وەزارەتی تەندرووستی کە لە لایەن سەدرییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت لە ڕیزی هەرە گەندەڵترین وەزارەتەکانی کابینەی عێراقە.

 باسم خەشان ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عێراق بە توندی ڕەخنەی لە کاروباری وەزارەتی تەندرووستی ئەم وڵاتە گرت کە سەر بە سەدرییەکانە.

ناوبراو لە پۆستێکی فەیسبووکدا ڕایگەیاند کە وەزارەتی تەندرووستی سەر بە شۆڕشی چاکسازی (ڕەوتی سەدر) لە گەندەڵترین و بێ ئەخلاقترین وەزارەتەکانە، لە بەر ئەوەی کە ئەوەی بۆ هەژارترینی خەڵک دابین دەکرێت، واتە ئەو نەخۆشانەی توانای پێدانی تێچووە دەرمانییەکانی خۆیان نییە، بە تاڵان دەبەن.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی کە بەشێک لەوەش دەدرێتە ڕەوتی سەدر و بنەماڵەکانی نزیک لەم ڕەوتە و ئەوی دیکەشی لە نێوان خۆیان و سوپای گەندەڵی سەر بەوان دابەش دەکرێت./.