حەلبوسی ڕوبەڕوی تۆمەتێکی نوێ کراوەتەوە

(0) / / ئاسیا / باسم خەشان عێراق ئیسرائیل محەممەد حەلبوسی


Dec 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
بە تۆمەتی حەواڵەکردنی پارە بۆ کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی ئەگەری بەندکردنی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق هەیە.
باسم خەشان ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەگەری بەندکردنی محەممەد حەلبوسی بۆ ماوەی ساڵێک هەیە بە هۆی پێدانی سەدان هەزار دۆلار بە کۆمپانیایەکی سەر بە حکومەتی ئیسرائیل لە لایەن بزوتنەوەی تەقەدومەوە کە ناوبراو سەرۆکایەتی دەکات.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە بەندکردنی حەلبوسی بۆ ماوەی ساڵێک گریمانکراوە بە پێی ئەوەی کە 600 هەزار دۆلار پارەی بۆ کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی بە ناوی BGR حەواڵە کردووە.
خەشان ڕایگەیاندووە ئەوەی تەقەدوم کردوویەتی تاوانێکە کە بە گوێرەی یاسا سزاکەشی بریتی دەبێت لە بەندکردنی لە ماوەی ساڵێک تا سێ ساڵ.