سەدر وازی لە کاروباری سیاسی هێنا
(0) /
سەرۆکی ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە بۆ هەمیشە وازی لە سیاسەت هێناوە.
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند کە بڕیاریداوە دەستبەرداری کاری سیاسی بێت.
ڕۆژی دووشەممە 29 ی ئابی 2022، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆیی لە هەموو کاروبارێکی سیاسی ڕاگەیاند و وتی کە دامەزراوەکانی ڕەوتی سەدر دادەخرێت بەدەر لە مەزارگەی ئالی سەدر و دەستەی کەلەپوری بنەماڵەی سەدر.
سەدر ڕایگەیاندووە کە بەدەر لە فەرمانکردن بە چاکە و ڕێگریکردن لە خەراپە هیچم نەکردووە بەڵام ئەوەی کردوومە هەوڵمداوە ئەو بارە لارەی لە عێراقدا هەیە ڕاستی بکەمەوە./.
تێبينيێك بنێرە: