حەشدی شەعبی: پاڵپشتی لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکەین

(0) / / ئاسیا / حەشدی شەعبی فالح فەیاز


Aug 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی جەختیکردەوە کە ئەم دەستەیە بەڵێن بە گەلی عێراق دەدات پرۆسەی سیاسی لە ڕێگای دامەزراوە یاساییەکانەوە بپارێزێت.

فالح فەیاز شەوی دووشەممە جەختیکردەوە کە ئەم دەستەیە پاڵپشتی لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەکات.

ناوبراو وتی کە ڕۆژی دووشەممە لە موسڵ گورزێکی کوشندە لە تاقمێک لە تیرۆریستانی داعش وەشێندراوە و چەند ئامانجێکیش لە دژی گرووپە تیرۆریستییەکان هەیە کە لە ڕۆژانی داهاتوو جێبەجێی دەکەین.

سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی وتی کە دەبێت لە چوارچێوەی دەستووردا هەڵسووکەوت بکەین و بۆ ئەمەش پاڵپشتی لە پرۆسەی سیاسی و دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات بە ئەرکی خۆمان دەزانین./.